ملازم موحسین ئێستا له‌ئه‌سته‌نبوڵه ... دیاری نه‌کراو
پاشئه‌وه‌ى چه‌ندین تاوانى له‌شارى سلیَمانى و ده‌وروبه‌ریدا ئه‌نجامداو دژى ئازادى و زمان و عه‌شق وه‌ستایه‌وه‌و خویَنى رِشت، به‌ڵام له‌وماوه‌یه‌ى رابردوودا‌و دوایئه‌وه‌ى كه‌وته داوى عه‌شقى كچیَكه‌وه، ئیَستا بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژیَكه ملازم موحسین له‌شارى ئه‌سته‌نبوڵى توركیا ده‌گوزه‌ریَت..
تێبینی..گەر درێژەی بابەتت بینی کلیک بکە ..
پاشئه‌وه‌ى چه‌ندین تاوانى له‌شارى سلیَمانى و ده‌وروبه‌ریدا ئه‌نجامداو دژى ئازادى و زمان و عه‌شق وه‌ستایه‌وه‌و خویَنى رِشت، به‌ڵام له‌وماوه‌یه‌ى رابردوودا‌و دوایئه‌وه‌ى كه‌وته داوى عه‌شقى كچیَكه‌وه، ئیَستا بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژیَكه ملازم موحسین له‌شارى ئه‌سته‌نبوڵى توركیا ده‌گوزه‌ریَت..رۆژى (5/4)و به‌به‌شدارى (200) فیلم له‌وڵاتانى جیهانه‌وه، فیَستیڤاڵى ئه‌سته‌نبوڵى نیَوده‌وڵه‌تى له‌شارى ئه‌سته‌نبولڕ و له سینه‌ما (emax) ئه‌مه‌ك كه‌ده‌كه‌ویَته شه‌قامى ئیستقلالى ئه‌و شاره ده‌ستى به‌به‌رنامه‌كانى كرد..
هونه‌رمه‌ند حه‌مه عه‌لى خان؛ یا (مولازم موحسین-ه‌كه‌ى دراماى گه‌رده‌لوول) به‌رۆڵبینین له فیلمى مارلۆن ئاند براندۆ (marlon and brando) كه‌له‌ده‌رهیَنانى هونه‌رمه‌ندى كوردى توركیا حه‌سه‌ن كه‌ره‌باى-ه، به‌شدارى له‌و فیَستیڤاڵه‌دا كردووه.
مارلۆن ئاند براندۆ؛ كه‌باس له‌چیرۆكى عه‌شق و خۆشه‌ویستى كورِه كوردیَك و كچیَكى تورك ده‌كات، كه چۆن سیاسه‌ت و جه‌نگ ده‌بیَته له‌مپه‌رو ناهیَڵیَت ئه‌و دوو عاشقه به‌یه‌ك بگه‌ن.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌عه‌لى خان كه رۆڵى كورِه كورده‌كه‌و كچه هونه‌رمه‌ندى توركیا ئایچه داغمه‌چى رۆڵى كچه توركه‌كه ده‌بینن، زمانى لیَكگه‌یشتنى نیَوانیان زمانى ئینگلیزییه‌و هه‌ر به‌و زمانه‌ش ویَنه‌ى فیلمه‌كه گیراوه.
له‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى دوالاپه‌رِه‌دا هونه‌رمه‌ند حه‌مه عه‌لى خان؛ باسى له‌وه‌كرد كه ئه‌و وه‌ك تاكه هونه‌رمه‌ندیَكى كورد به‌شدارى له‌فیَستیڤاڵه‌كه‌دا كردووه. وتیشى: بۆ ئه‌م به‌شداریكردنه‌ى هیچ كه‌س و ده‌زگاو ناوه‌ندیَك هاوكارى و پشتگیریان نه‌كردووه.
شایانى باسه؛ سه‌عات (9:30)ى شه‌وى رابردوو فیلمه‌كه نمایشكراو سه‌رجه‌م فیلمه به‌شداربووه‌كانیش بۆ ئه‌نجامه‌كان چاوه‌رِوانى رۆژى كۆتایى فیَستیڤاڵه‌كه‌ن كه رۆژى (20/4) ده‌كات