... دیاری نه‌کراو
Giuseppina Pasqualino ى ته‌مه‌ن 33 ساڵان که هاووڵاتیيه‌کی ئیتالیا بوو به‌جلوبه‌رگی بوکێنی سه‌رتاپا سپییه‌وه له میلانۆی ئیتالیاوه ده‌که‌وێته ڕێ
تێبینی..گەر درێژەی بابەتت بینی کلیک بکە ..
به‌ونیازه‌ی له گه‌شتێکی سیمبولی دوورودرێژدا چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌که به‌سه‌ربکاته‌وه و دواجار بنه‌وبارگه‌ی له ته‌ل ئه‌بیب ی گه‌وره شاری ئیسرائیل‌دا بخات و وه‌ک کۆترێکی ئاشتی په‌یامی خۆشه‌ویستی و مرۆڤدۆستی دژ به شه‌ڕ و خوێنڕشتن بڵاوبکاته‌وه.ناوبراو پاش ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی گه‌شته‌که‌یدا ده‌گاته تورکیا له‌سه‌ر ئاوتۆبانێکی نزیک شاری ئه‌سته‌نبوڵ له لایه‌ن شۆفێرێکی بارهه‌ڵگری به‌ڕه‌گه‌ز تورکه‌وه سه‌رده‌خرێت، له‌بری ئه‌وه‌ی هاوکاری مرۆیی خانمه ئیتالیه‌که له گه‌شته‌که‌یدا بکات و بۆ شوێنی مه‌به‌ستی بگوازێته‌وه به زۆره‌ملێیی په‌لکێشی دارستانێکی چڕ و چه‌په‌کی ئه‌و نزیکانه‌ی ده‌کات و دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کاته‌سه‌ر، ده‌یکوژێت و ته‌رمه‌که‌شی له‌دارستانه‌که‌دا ده‌شارێته‌وه.
پۆلیسی تورکیا ئه‌و مرۆڤه دڕنده‌یه‌یان به زوویی له‌ڕێگه‌ی هێڵی ئه‌و مۆبایله‌ی دوای ده‌ستدرێژی سێکسیی و کوشتن له خانمه ئیتالیه‌که‌ی دزیبوو و هه‌روه‌ها به‌کاریهێنابوو، ده‌ستگیركرد.
(له‌ڕۆژنامه‌کانی نه‌مساوه)
.jpg)