ئەندامی نێرینەی بری ... دیاری نه‌کراو
لاوێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵان له‌داخی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌ردانی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی كردووه بۆ دامه‌زراندن، دایان نه‌مه‌زراند‌ووه‌و ته‌نها كچیان دامه‌زراندووه، ئه‌ندامی نێرینه‌ی خۆی بڕی.
تێبینی..گەر درێژەی بابەتت بینی کلیک بکە ..
لاوێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵان له‌داخی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌ردانی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی كردووه بۆ دامه‌زراندن، دایان نه‌مه‌زراند‌ووه‌و ته‌نها كچیان دامه‌زراندووه، ئه‌ندامی نێرینه‌ی خۆی بڕی.لاوه‌كه كه‌له‌خێزانێكی هه‌ژاری پێكهاتوو له 10 ئه‌ندام له‌ویلایه‌تی بورج بوعریریج ی جه‌زائیر، نیشته‌حێیه، پاش رووداوه‌كه به‌په‌له گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنبه‌ربوونه سه‌خته‌كه‌ی بووه‌ستێنن و له‌مردن رزگاری بكه‌ن چونكه خه‌ریكبوو ئه‌ندامی نێرینه‌ی به‌ته‌واوی لێده‌بوویه‌وه.
له‌نه‌خۆشخانه باوكی لاوه‌كه رایگه‌یاند: كوڕه‌كه‌ی قوربانی ده‌ستی جیاكاری ره‌گه‌زییه له‌وڵاتداو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌هه‌ژاری و بێكاری پاڵنه‌ری ئه‌و كاره ترسناكه‌ی كوڕه‌كه‌ی بووه‌و خێزانه‌كه‌شیان ته‌نها له‌سه‌ر موچه‌ی خانه‌نشینی باوكه‌كه ده‌ژین كه‌نه‌مرۆڤی پێ قه‌ڵه‌و ده‌بێت و نه‌برسێتی له‌كۆڵ ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌نه‌خۆشخانه لاوه‌كه به‌ده‌نگێكی نزم و به‌زه‌حمه‌ته‌وه باسی ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی "النهار الجدید" ده‌كرد كه‌چۆن سه‌ردانی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی كردووه بۆ دامه‌زراندن به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان دایاننه‌مه‌زراندووه هه‌ر كچیان دامه‌زراندووه.
