له‌پێناو ژنه‌كه‌یدا باوه‌ش به‌تیمساحدا ده‌كات ... دیاری نه‌کراو
پیاوێكی ئۆسترالیایی بۆ رزگاركردنی ژنه‌كه‌ی له ده‌می تیمساحێكی ترسناكی دوو مه‌تری، خۆی خسته‌سه‌ر پشتی تیمساحه‌كه و له ململانێیه‌كی سه‌ختدا توانی ژنه‌كه‌ی رزگار بكات.
تێبینی..گەر درێژەی بابەتت بینی کلیک بکە ..
پیاوێكی ئۆسترالیایی بۆ رزگاركردنی ژنه‌كه‌ی له ده‌می تیمساحێكی ترسناكی دوو مه‌تری، خۆی خسته‌سه‌ر پشتی تیمساحه‌كه و له ململانێیه‌كی سه‌ختدا توانی ژنه‌كه‌ی رزگار بكات.ژنێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵان كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ باكوری ئۆسترالیا سه‌فه‌ریان كردبوو، له‌كاتی مه‌له‌كردندا تیمساحێكی زه‌به‌لاح و ترسناك ژنه‌كه ده‌گرێت، پۆلیسی ئه‌و وڵاته به رۆژنامه‌ی (كیۆدۆ) ی راگه‌یاند: هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ رزگاركردنی ژنه‌كه‌ی خۆی خستۆته‌سه‌ر پشتی تیمساحه‌كه و دوای چه‌ندینجار ده‌وران له ناو ئاوه‌كه‌دا و ململانێیه‌كی زۆر توانی به‌سه‌ر تیمساحه‌كه‌دا سه‌ركه‌وێت و ژنه‌كه‌ی له مردن رزگار بكات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس راشیگه‌یاند: دوای رزگار كردنی، له پێی چه‌پی ژنه‌كه شوێنی هه‌شت برین هه‌یه و به‌شێكیش له گۆشتی رانی بڕیوه‌و په‌نجه‌یه‌كی پێی نه‌ماوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژنه‌كه دوای رۆژێك هاته‌وه هۆش خۆی كه هاوسه‌ری به فیداكاریی ئه‌وی له مردنێكی حه‌تمی رزگار كرد
