ئانك: 85% ی ئه‌و ژنانه‌ی له بریتانیا له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن ژنانی بیانین. له كاتێكدا پێش 10 ساڵ 85% ئه‌و ژنانه بریتانی بوون. له‌م ماویه‌دا وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ نه‌هێشتنی له‌شفرۆشی و كڕین و فرۆشتنی مرۆڤ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی بریتانیا چه‌ند پێشنیارێك ئالۆگۆڕ ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی له‌شفرۆشی. یه‌كێ له بڕیاره‌كان داوای ده‌كات ئه‌و پیاوانه‌ی سێكس ده‌كڕن سزا بدرێن هه‌ر له سزای پاره تاوه‌كوو 6 مانگ زیندان. ئه‌م هه‌نگاوه له دوای پێشنیاری وه‌لاَتی نه‌رویح دێت كه داوایان كردوه ئه‌و نه‌رویجیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویجیش سێكس ده‌كڕن سزا بدرێن. تاوه‌كو ئێستا له وه‌لاَتی سوید سێكس كڕین كراوه‌ته تاوان و له وه‌لاَتی دانمارك سێكس فرۆشتن سنووردار كراوه. له هۆڵه‌ندا له جێگای تایه‌بت سێكس فرۆشتن ئازاده. كه‌چی له فه‌رنسا و ئه‌ڵمانای و چه‌ند ولاَتێكی تر سێكس كڕین و فرۆشتن تاوان نییه ته‌نیا له‌شفرۆشی به زۆری قه‌ده‌غه‌یه.
تێبینی..گەر درێژەی بابەتت بینی کلیک بکە ..