
که‌م که‌س هه‌یه له کاتی دیده‌نی به‌رنامه‌ی بێکۆنترۆڵی ده‌شنێ له ته‌له‌فزیۆنی مه‌سعودتیڤی ، شه‌رم داینه‌گرێت و،کۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست نه‌دا و توڕه‌یی خۆی
تێبینی..گەر درێژەی بابەتت بینی کلیک بکە ..
که‌م که‌س هه‌یه له کاتی دیده‌نی به‌رنامه‌ی بێکۆنترۆڵی ده‌شنێ له ته‌له‌فزیۆنی مه‌سعودتیڤی ، شه‌رم داینه‌گرێت و،کۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست نه‌دا و توڕه‌یی خۆی به توندی ده‌رهه‌ق به بنه‌ماڵه‌ی ریسوایی مه‌سعود بارزانی هه‌لنه‌ڕێژێ. خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ئه‌م هه‌واله‌ی خواره‌وه که له رێنسانس نیوز بڵاوبۆته‌وه ، بخوێنه‌وه ، ئه‌وسا بۆتان ده‌رده‌که‌ویت که یه‌کێ له ده‌رسه‌کانی قوتابخانه‌ی بارزانی که‌سبی نامه‌شروع و قۆلبرینه .. ده‌شنێ خان له‌م ده‌رسه‌یان وه‌کو مامۆستایه‌کانی سه‌رنه‌که‌وت و ، بۆ ده‌وری دووه‌م له پۆلیسخانه ته‌حویلدرا و سزایی خۆی وه‌رگرت و مه‌سعودیشی ریسواکرد .ده‌شنێ خان وه‌کو بنه‌ماله‌ی بارزانی و مێردزمه‌کانیان له گه‌ڵ خه‌لکی به‌شمه‌ینه‌تی هه‌ولێرهه‌لسوکه‌وتی کرد ، ده‌یویست قۆلبڕی بکات، به‌لام دیاره له به‌ر که‌می کاتی ده‌رسه‌که‌ی باش وه‌رنه‌گرتبوو ، بۆیه تێکه‌وت..ئاخر هه‌موو له هه‌ولێر و بگره هه‌موو کوردستان کار و کاسبیان بۆ بنه‌ماڵه‌یه ، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ش له خیانه‌ت و دزی و گه‌نده‌لی و قۆڵبری هیجی دیکه‌یان بۆ کورد نییه.. فه‌رموون له گه‌ل هه‌واڵه‌که:
رێنێسانس نیوز؛ هه‌ولێر: "ده‌شنێ موراد" پێشکێشکاری به‌رنامه‌ی بێ کۆنتڕۆل که له که‌ناڵی ئاسمانیی "کوردستان تی‌ڤی" بڵاو ده‌کرێته‌وه، دوێنێ ئێوارێ (چوارشه‌ممه) له فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌وروپا له لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر کرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له پۆلیسی هه‌ولێر به ئاژانسی هه‌واڵی "په‌یامنێر"ی راگه‌یاندووه، به هۆی سکاڵای خه‌یاتێکی دانیشتووی شاری هه‌ولێڕ، "ده‌شنێ" ده‌ستگیر کراوه.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌شنێ گوازرایه‌وه بنکه‌ی پۆلیس و یه‌ک میلیۆن دینار قه‌رزه‌که‌ی دایه‌وه به خه‌یاته‌که، به که‌فاله‌ت ئازاد کرا.
ده‌ستگیر کرانی "ده‌شنێ" بوو به هۆی ئه‌وه‌ی له فڕۆکه به‌جێ بمێنێت و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌وروپا وه‌دوا بکه‌وێت.
ده‌شنێ موراد پێشکێشکاری به‌رنامه‌ی "بێ‌کۆنتڕۆڵه" که له ئه‌ورپا ئاماده ده‌کرێت و له کاناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی بلاو ده‌بێته‌وه.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ده‌شنێ گه‌ڕابۆوه کوردستان و چه‌ند حه‌ڵقه‌ی له به‌رنامه‌که‌ی له کوردستان تۆمار و بڵاو کرده‌وه.