له وڵاتی ئۆكراین له شاری ماكایفا، ژن‌و پیاوێك له‌به‌ر هه‌ندێ بیر‌و باوه‌ڕ‌و بۆچوون بۆ ماوه‌ی 16 ساڵه ئاویان به‌رنه‌كه‌وتووه‌و خۆیان نه‌شتووه‌و چاوه‌ڕێی هاتنه‌خواره‌وه‌ی گیاندارانی تر ده‌كه‌ن له ئه‌ستێره‌كانی تره‌وه.
تێبینی..گەر درێژەی بابەتت بینی کلیک بکە ..
له وڵاتی ئۆكراین له شاری ماكایفا، ژن‌و پیاوێك له‌به‌ر هه‌ندێ بیر‌و باوه‌ڕ‌و بۆچوون بۆ ماوه‌ی 16 ساڵه ئاویان به‌رنه‌كه‌وتووه‌و خۆیان نه‌شتووه‌و چاوه‌ڕێی هاتنه‌خواره‌وه‌ی گیاندارانی تر ده‌كه‌ن له ئه‌ستێره‌كانی تره‌وه.
پیاوه‌كه ناوی ئه‌نتاولی شاكوڤ-ه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی كه 31 ساڵ له خۆی بچوكتره ناوی لاریسا-یه‌و بۆماوه‌ی 21 ساڵه ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێناوه، هه‌رچه‌نده كاتی خۆی خێزانی كچه‌كه به‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه رازینه‌بوون، به‌ڵام كچه‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌بیر‌و بۆچوونه‌كانی كابرا هه‌بوو بڕیاریدا شووی پێبكات، ئه‌م ژن‌و پیاوه داوای هیچ هاوكارییه‌ك له‌كه‌س ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه‌ش له باران ده‌گرنه‌وه، دوو رۆژ جارێكیش نان ده‌خۆن‌و ساڵی یه‌كجاریش جله‌كانیان ده‌گۆڕن.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ئه‌م كاره‌یان پیاوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات رۆژێك دێت گیاندارانی تر له ئه‌ستێره‌كانی تره‌وه داده‌به‌زنه سه‌ر زه‌وی‌و ئێمه‌ش به‌م كاره‌مان خۆمان بۆ پێشوازی ئه‌وان ئاماده ده‌كه‌ین.