کوردێک له هانده‌ران:
دوێنێ 5-6-2008 گوێبیستی هه‌واڵێکی زۆر سه‌رنجڕاکێش بووم، حه‌زم نه‌کرد ته‌نها هه‌ر له ناو مێشکی خۆمدا هاتووچۆ بکات و بمێنێته‌وه، بۆیه به باشمزانیی له ڕێگه‌ی کوردستانپۆسته‌وه بۆتانی بگێڕمه‌وه:
هه‌واڵه‌که:
ماوه‌ی 2 ساڵه له وڵاتی هۆڵه‌ندا کوردێک داوای مافی په‌نابه‌ریی ده‌کات، تا ئێستا هیچ مافێکی پێنه‌دراوه، به پێچه‌وانه‌وه تازه بانگ کراوه‌ته‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه و به‌دوواداچوون له سه‌ر که‌یسی په‌نابه‌رییه‌که‌ی. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م کورده له ساڵانی 1987/ 1988 جاش و ئه‌نفالچیی بووه، ئێستا ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندی یاسای 1ئێفی به‌سه‌ردا ...............
تێبینی..گەر درێژەی بابەتت بینی کلیک بکە ..
کوردێک له هانده‌ران:
دوێنێ 5-6-2008 گوێبیستی هه‌واڵێکی زۆر سه‌رنجڕاکێش بووم، حه‌زم نه‌کرد ته‌نها هه‌ر له ناو مێشکی خۆمدا هاتووچۆ بکات و بمێنێته‌وه، بۆیه به باشمزانیی له ڕێگه‌ی کوردستانپۆسته‌وه بۆتانی بگێڕمه‌وه:
هه‌واڵه‌که:
ماوه‌ی 2 ساڵه له وڵاتی هۆڵه‌ندا کوردێک داوای مافی په‌نابه‌ریی ده‌کات، تا ئێستا هیچ مافێکی پێنه‌دراوه، به پێچه‌وانه‌وه تازه بانگ کراوه‌ته‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه و به‌دوواداچوون له سه‌ر که‌یسی په‌نابه‌رییه‌که‌ی. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م کورده له ساڵانی 1987/ 1988 جاش و ئه‌نفالچیی بووه، ئێستا ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندی یاسای 1ئێفی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
یاسای 1 ئێف چییه؟
ئه‌و که‌سانه‌ی له ووڵاتی خۆیان کارێکیان دژی مرۆڤایه‌تیی ئه‌نجام دابێت، له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌دا خه‌ڵکانێکی تر کوژرابێتن، یان ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی درابن. یاخوود زه‌ره‌رمه‌ند بووبێتن، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا بتوانێت ئه‌مه به به‌ڵگه‌وه بسه‌لمێنێت، ئه‌وه سزای تاوانبار ده‌گاته ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌سه به که‌سێکی نه‌ویستراو له وڵاته‌که‌یان دابنرێت، ته‌نانه‌ت بۆی نییه بچێته هیچ ووڵاتێکی دیکه‌ی ئه‌وروپا و بمێنێته‌وه.
ئه‌م هاوڵاتی کورده‌ش، به‌وه تاوانبارکراوه، که له ساڵانی 1987 - 1988 دا، جاش بووه و ده‌ستی له ئه‌نفالکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورددا هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسووڕمانه و ویستم ئه‌مه بۆ خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کانی کوردستانپۆست باسبکه‌م، که ده‌وڵه‌تێکی وه‌کوو هوڵه‌ندا، له لایه‌ن خۆیه‌وه سزای جاش و ئه‌نفالچیی کورد ده‌دات و ڕێز له مافه مرۆییه‌کانی کورد ده‌گرێت، که‌چی جاش و ئه‌نفالچییه‌کانی کورد له لای خۆمان ڕێزیان لێده‌گیرێت و پایه و پله‌ی به‌رزیان پێده‌درێت، ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌ماشای په‌ڕله‌مانه‌که‌ی عه‌دنان قه‌یسیی کورد بکه‌ین، ده‌بینین زۆربه‌ی زۆریی ئه‌ندامه‌کانی پاڵه‌وانیی ئه‌نفال و جاش و پیاوی به‌عس بوون، گه‌وره‌ترین دوژمنایه‌تییان به‌رامبه‌ر به کورد و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان کردووه.
من لێره‌دا هیچ پێشنیار، یان داخوازییه‌کم له په‌ڕله‌مانی به ناو کوردستان نییه، که ئه‌ندامه‌کانی پاڵه‌وانی ئه‌نفالن و، سه‌رۆکه‌که‌شیان که‌سایه‌تییه‌کی وردووخاشکراوی کویله‌یه، به‌ڵکوو له‌ناو ده‌زگا حیزبیی و حکومییه‌کانیش، پڕن له که‌سانی ناپاک و جاش، من لێره‌دا ڕووی ده‌مم ده‌که‌مه ئه‌و خه‌ڵکه، داوا له‌و کورده به‌شه‌ره‌فانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌که‌م، هه‌روه‌ها داخوازیم له ڕێکخراوه کوردییه‌کانی وه‌کوو (چاک)یش هه‌یه، که هه‌وڵی جیدیی بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کورده خاین و ناپاک و جاشانه‌ی هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات، هه‌روه‌ها ئه‌و لێپرسراوانه‌ی کاری نامرۆڤانه‌یان ئه‌نجامداوه و له شه‌ڕی براکووژیدا کوردیان کوشتووه، یان هاوبه‌شییان کردووه، ئه‌وانه ده‌ستنیشان بکه‌ن و بۆ به‌ڵگه بگه‌ڕێن له سه‌ریان، تا ئاگاداریی حکومه‌ته ئه‌وروپییه‌کان بکرێنه‌وه و دادگایی بکرێن، دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ندێک له‌و وڵاتانه بخوازێت، هیچ له‌مانه نه‌کرێت، به‌ڵام ڕۆژێک دێت، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به سه‌رکرده کورده‌کانیش، ئه‌گه‌ر له ژیانیشدا نه‌مێنن، بنه‌ماڵه‌کانیان که گه‌وره‌ترین سوودمه‌ند‌ن، ئه‌وانیش تاوانبارن، دادگایی ده‌کرێن، هه‌رچیی دزیی و فزیی و ناپاکییه‌ک کردوویانه، به زیاده‌وه لێیان ده‌رده‌هێنرێته‌وه، ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌وڵ و کۆشش و جووڵانه‌وه‌ی ده‌وێت، با هه‌وڵ بده‌ین، ده‌سه‌ڵاتیی کوردیی ده‌ست نه‌خاته نێو کاری هیچ ڕیکخراوه‌یه‌که‌وه، ڕێکخراوه کوردییه‌کان ده‌بێت ئازاد و سه‌به‌خۆبن، ئه‌وه یه‌که‌م هه‌نگاوه بۆ سه‌رکه‌وتنی به دادگایی گه‌یاندنی ئه‌و تاوانبارانه. با هه‌ر هیچ نه‌بێت له زۆر شت‌دا دۆڕاندوومانه، با له خۆ کۆکردنه‌وه و به سه‌ربه‌خۆکردنی ڕێکخراوه کوردییه‌کاندا بیبه‌ینه‌وه و کار بکه‌ین. با کار بکه‌ین جه‌لال و مه‌سعود وه‌کوو دوو تاوانباری کوردکوژ بناسێنین. هه‌ر که‌سێک سه‌ر به‌و حیزبه کوردییانه‌ش بێت، وه‌ده‌ریان بنێین، له‌ناو ئه‌و ڕێکخراوانه‌دا جێگایان نه‌کرێته‌وه.
له کۆتاییدا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م ماوه بۆتانی بنووسم، که من وه‌کوو پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆن، زۆر جار بیرده‌که‌مه‌وه، ده‌ڵێم:
ئه‌گه‌ر بمزانیایه جاش و ئه‌نفالچی ئه‌وه‌نده ڕێزدار ده‌بن، هه‌رگیز یه‌ک فیشه‌کم نه‌ده‌ته‌قاند.
ده‌زانم ئه‌مه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڕاست نییه (بیرکردنه‌وه‌ی چه‌وت، کرداریی چه‌وت دێنێته به‌رهه‌م)، به‌ڵام چی بکه‌ین سه‌رکرده‌کانی کورد ئێمه‌یان به لاڕێدا بردووه و ئه‌و خه‌ڵکه‌یان چه‌واشه‌کردووه