و10 كه‌سی كوشت ... دیاری نه‌کراو
له‌یه‌مه‌ن پیاوێك له‌تۆڵه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خوشكه‌كه‌ی، ده‌ستڕێژی گولـله‌ی كرد به‌ناو چه‌ندین كه‌سداو 10 كه‌سی لێ كوشتن.
دوێنێ 8/6 بكوژه‌كه له‌به‌رده‌م دادگادا رایگه‌یاند: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ده‌ستڕێژی گولـله‌كه كوشتنی پیاوێكی خێڵه‌كه‌ی بووه كه‌كاری سێكسیی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌یدا ئه‌نجامداوه‌و 3 جار دووگیانیكردووه.
بكوژه‌كه ناوی عه‌بدوڵڵا ساڵح قه‌هالییه‌و ته‌مه‌نی 26 ساڵانه‌و دانیشتووی پارێزگای عومرانه‌و ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ده‌ستدرێژی سێكسی كردبووه سه‌ر خوشكه‌كه‌ی ناوی بیلال قاسم قه‌هالییه‌و ده‌ستبه‌جێ له‌كاتی هێرشی پیاوه‌كه‌دا كوژراوه.
جگه له‌بیلال، 5 كه‌سی دیكه‌ش له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا ده‌ستبه‌جێ كوژران و 4 ی دیكه‌ش كه‌له‌سه‌ره‌تادا برینداربوون، دواتر گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌یه‌كه‌م دانیشتنی داداگییكردنیدا، بكوژه‌كه له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا به‌له‌رزین و گریانه‌وه قسه‌یده‌كردو هۆكاری هێرشه‌كه‌ی بۆ روونده‌كردنه‌وه.
بڕیاره رۆژی 4 شه‌ممه‌ی داهاتوو 11/6 دانیشتنێكی تر بۆ دادگاییكردنی بكوژه‌كه سازبدرێت.