ئا: لاپه‌ڕه‌ی عێراق
پارێزه‌ری خانه‌واده‌ی سه‌دام‌و سه‌رانی تری به‌عس، به‌دیع عارف عیززه‌ت، له‌رێگای رۆژنامه‌ی قودسولعه‌ره‌بی چاپی له‌نده‌نه‌وه، چه‌ندین نهێنی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان كورد‌و سه‌دام‌و دوا رۆژه‌كانی ژیانی سه‌رۆكی پێشووتری عێراق له‌نێو هۆڵی دادگا‌و گرتووخانه‌دا، ئاشكراده‌كات. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش پۆخته‌ی كورتكراوه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌ی به‌دیع عارفه:
یۆرانیۆمی حاجییه‌كی كورد
پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌دام‌و سه‌رانی تری به‌عس، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له‌ساڵانی حه‌فتاكاندا، بۆ یه‌كه‌مجار حاجییه‌كی به‌ته‌مه‌نی كورد، چه‌ند به‌ردێكی یۆرانیۆمی له‌ناوچه‌ی به‌رواری باڵاوه، بردووه بۆ سه‌دام حسێن‌و ئه‌ویش ....................
تێبینی..گەر درێژەی بابەتت بینی کلیک بکە ..
پارێزه‌ری خانه‌واده‌ی سه‌دام‌و سه‌رانی تری به‌عس، به‌دیع عارف عیززه‌ت، له‌رێگای رۆژنامه‌ی قودسولعه‌ره‌بی چاپی له‌نده‌نه‌وه، چه‌ندین نهێنی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان كورد‌و سه‌دام‌و دوا رۆژه‌كانی ژیانی سه‌رۆكی پێشووتری عێراق له‌نێو هۆڵی دادگا‌و گرتووخانه‌دا، ئاشكراده‌كات. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش پۆخته‌ی كورتكراوه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌ی به‌دیع عارفه:
یۆرانیۆمی حاجییه‌كی كورد
پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌دام‌و سه‌رانی تری به‌عس، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له‌ساڵانی حه‌فتاكاندا، بۆ یه‌كه‌مجار حاجییه‌كی به‌ته‌مه‌نی كورد، چه‌ند به‌ردێكی یۆرانیۆمی له‌ناوچه‌ی به‌رواری باڵاوه، بردووه بۆ سه‌دام حسێن‌و ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ردا مووچه‌یه‌كی باشی بۆ بڕیوه‌ته‌وه‌و دواتریش كردوویه‌تی به‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق. به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی به‌دیع، ساڵی 1971 ژن براكه‌ی كه ناوی (زه‌ید یاسین)ه، هه‌واڵی پیاوێكی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵه‌ی كوردی بۆ هێناوه، كه ناوی حاجی تۆفیق به‌رواری، بووه‌و ئه‌م حاجییه پێی وابووه كه له‌باخه‌كه‌یدا یۆرانیۆم هه‌یه. حاجی تۆفیق چه‌ند به‌ردێكی پێبووه‌و جه‌ختی كردۆته‌وه كه ته‌نها لای سه‌دام حسێن قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات. به‌دیع ده‌ڵێت «له‌چێشتخانه‌یه‌كی گۆڕه‌پانی فیرده‌وس، له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا له‌گه‌ڵ حاجی تۆفیق به‌رواری دانیشتم‌و باسی له‌وه‌كرد كه ده‌یه‌وێت سه‌دام ببینێت، چونكه ئه‌و چه‌ند به‌رده‌ی پێیه‌تی یۆرانیۆمی خاوه». به‌قسه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌دام، به‌سه‌رهاتی حاجی تۆفیق به‌رواری له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ند به‌رده یۆرانیۆمه‌دا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1954 كه تیمێكی به‌ریتانی چوونه‌ته ناوچه‌ی به‌رواری باڵا بۆ پشكنین‌و له‌به‌ر نه‌بوونی باره‌گا‌و ئوتێل، لای حاجی تۆفیق ماونه‌ته‌وه، له‌كاتی كاركردندا ئه‌م پیاوه دیقه‌تی داوه ئینگلیزه‌كان گرنگی به‌جۆره به‌ردێك ده‌ده‌ن‌و كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یشارنه‌وه. به‌قسه‌ی به‌دیع عارف، شه‌وێك حاجی تۆفیق له‌كاتی سه‌رخۆش بوونی تیمه به‌ریتانییه‌كه‌دا، چه‌ند به‌ردێكی لێ دزیون‌و رۆژێكیش تیمه‌كه به‌حاجی تۆفیقیان وتووه كه ئه‌وان به‌نیازن فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی بچوك له‌ناوچه‌كه دروست بكه‌ن.
به‌دیع عارف ده‌ڵێت «منیش په‌یوه‌ندیم كرد به‌سه‌دام‌و قسه‌و باسه‌كه‌ی حاجی تۆفیق به‌رواریم پێوت، ئه‌ویش داوای ئه‌وه‌یكرد له‌سه‌ری بوه‌ستم تا پسپۆڕی كانزایی عێراق، عه‌بدولڕه‌زاق هاشمی له‌سه‌فه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌ئه‌وروپا». به‌دیع ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه رۆژێك دواتر له‌گه‌ڵ حاجی تۆفیق چووه بۆ لای سه‌دام حسێن له‌بینای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌و له‌وكاته‌دا سه‌دام حسێن، نانی به‌یانی خواردووه‌و ده‌ڵێت «سه‌دام به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی حاجی تۆفیقی كرد‌و له‌گه‌ڵیدا كه‌وتۆته گێڕانه‌وه‌ی مێژووی ناوچه‌كه‌و دواتر لێی پرسی حاجی ئه‌م به‌ردانه چییه پێت؟». به‌دیع عارف ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه حاجی تۆفیق چیرۆكی به‌رده‌كان‌و گرنگیپێدانی ئینگلیزه‌كانی به‌به‌رده‌كان گێڕاوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت «حاجی تۆفیق به‌رواری به‌رده‌كانی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی سه‌دام دانا‌و ئه‌ویش ده‌ستی پێوه‌نه‌دا‌و سكرتێره‌كه‌ی هه‌ڵیگرت‌و لایبرد». پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌دام ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و له‌دواییدا به‌دوای مه‌سه‌له‌كه‌دا نه‌چووه‌و ده‌ڵێت «رۆژێك حاجی تۆفیق به‌رواری هات‌و ئه‌ملاو لای ماچكردم‌و وتی ده‌وڵه‌ت مانگانه 300 دیناری بۆ بڕیومه‌ته‌وه (900 دۆلاری ئێستا ده‌كات)و كردیشیان به‌موختاری گونده‌كه‌ی خۆیان‌و دواتریش بوو به‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق (په‌رله‌مان)». به‌دیع ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه چه‌ند ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه «رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه كه یۆرانیۆم دۆزراوه‌ته‌وه له‌باكوری عێراق».
محه‌مه‌د عرێبی 12 كه‌سی بۆ به‌عس كوشتووه
پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌دام‌و سه‌رانی تری به‌عس، دادوه‌ری ئه‌نفال‌و راپه‌ڕینی 1991، محه‌مه‌د عرێبی به‌وه تۆمه‌تبارده‌كات كه كۆنه به‌عسییه‌و خۆشی له‌كوشت‌و بڕی نه‌یارانی به‌عسدا به‌شداره‌و ده‌ڵێت «ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی ساڵی 1991 كه ئێستا عرێبی سه‌رانی به‌عسی له‌سه‌ر دادگایی ده‌كات، خۆشی خه‌ڵكی تێدا كوشتووه». ئه‌م پارێزه‌ره كه ئێستا به‌رگری له‌تاریق عه‌زیز ده‌كات، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئاشكراكردووه كه نووسراوێكی گروپی فیداییه‌كانی سه‌دامه‌و كاتی خۆی ناردوویانه بۆ محه‌مه‌د عرێبی‌و تێیدا داوای لێده‌كه‌ن، لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ 12 تۆمه‌تباردا بكات «چونكه سه‌ر به‌حیزبه دینییه‌كانی نه‌یاری سه‌دامن». به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی به‌دیع عارف، محه‌مه‌د عرێبی ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌رهه‌ق به 12تۆمه‌تباره‌كه ده‌ركردووه: ئه‌م تاوانبارانه‌ی خواره‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن‌و دواتر له‌سێداره ده‌درێن. به‌دیع ده‌ڵێت «به‌فه‌رمانی محه‌مه‌د عرێبی، رۆژی دواتر 12 تۆمه‌تباره‌كه سه‌ربڕدران‌و به‌م پێیه‌ش ئه‌بێت له‌دۆسییه‌ی راپه‌ڕینی به‌هاری 1991دا، محه‌مه‌د عرێبی له‌سه‌ر مێزی دادوه‌ریكردن بێته خواره‌وه‌و بچێته ناو قه‌فه‌زه‌كه‌وه».
سه‌دام رازی نه‌بوو تكا له‌بارزانی بكات
به‌دیع عارف باس له‌وه‌ش ده‌كات كه رۆژێك له‌كاتی دادگاییكردن به‌سه‌دامی وتووه، ئه‌چێت بۆ لای مه‌سعود بارزانی له‌كوردستان‌و، ئه‌گه‌ر ئه‌و، داوایه‌كی لێی هه‌یه پێی ده‌گه‌یه‌نێت‌و ده‌ڵێت «سه‌دام ناوچاوی دا به‌یه‌كدا‌و به‌كه‌مێك توڕه‌ییه‌وه وتی كارت چییه به بارزانی؟!». به‌دیعیش بۆی روونكردۆته‌وه كه تاقه خانووه‌كه‌ی خانه‌واده‌ی عه‌دنان خه‌یروڵڵا له‌لایه‌ن هه‌ندێك كادری پارتییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه له‌به‌غدا، ئه‌میش ده‌چێت داواده‌كات، به‌ڵكه بۆیان بگێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت «سه‌دام پێیوتم گوێبگره.. تا سه‌ربه‌ست‌و ئازاد نه‌بم، نامه‌و داوا بۆ هیچ كه‌س له‌م سه‌رزه‌وییه نانێرم».
خۆشحاڵی سه‌دام به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كه‌ی تاڵه‌بانی
به‌دیع باس له‌وه‌ش ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ داڵده‌دانی خێزانی سه‌دام له‌كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌غدی كچی سه‌دامدا كردووه له‌ئوردن‌و ئه‌ویش وه‌ڵامێكی زۆر توند‌و ره‌قی ئه‌م پێشنیازه‌ی داوه‌ته‌وه. به‌دیع ده‌ڵێت «ئه‌مه‌م گێڕایه‌وه بۆ سه‌دام‌و ئه‌ویش وتی: ره‌غد به‌دیاریكراوی چی وت؟ منیش قسه ره‌قه‌كانی ره‌غدم بۆ باسكرد، سه‌دام پاڵی دایه‌وه‌و وتی ئێستا ده‌توانم به‌ئاسووده‌یی بمرم‌و ویژدانم ئاسووده بێت». هه‌روه‌ها به‌دیع ده‌ڵێت «سه‌دام وتیشی من شانازی به‌هه‌موو ژنانی عێراقه‌وه ده‌كه‌م، به‌ڵام ره‌غد مورتاحی كردم‌و حسابی هه‌زاران پیاوی بۆ ده‌كه‌م».
