هاوسه‌رگیریی هاوڕه‌گه‌ز رێگای پێدرا ... دیاری نه‌کراو
له‌سه‌ر فه‌رمانی دادگای باڵا له‌ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، هاوڕه‌گه‌زه‌كان (ژن و ژن) یان (پیاو و پیاو) ده‌توانن ببنه هاوسه‌ری یه‌كتری و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی ئه‌نجامبده‌ن.
یه‌كێك له‌و حاڵه‌تی هاوسه‌رگیرییانه له‌نێوان دوو ژنی ته‌مه‌ن 87 ساڵان و 83 ساڵاندا بوو كه ماوه‌ی 56 ساڵ پێكه‌وه ژیاون و كاری سكێسییان ئه‌نجامداوه، دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی شاره‌وانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی بۆئه‌نجامدان، هه‌ردووكیان چاوه‌كانیان پڕبوو له‌فرمێسك و له‌خۆشیا ده‌ستیان كرد به‌گریان.
رۆژی 15 ی ئایاری ئه‌مساڵ دادگای باڵای كالیفۆرنیا یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی یاسای شارستانیه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه‌ڕێگه‌ی ده‌دا به‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی ته‌نها له‌نێوان ژن و پیاودا، به‌مه‌ش بوو به‌دووه‌م ویلایه‌ت دوای (ماساشوستس) كه رێگه‌بدات به‌ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیریی له‌نێوان هاوڕه‌گه‌زه‌كاندا.
هه‌رچه‌نده ئه‌م بڕیاره ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له‌لایه‌ن دانیشتووانی ئه‌و ویلایه‌ته لێكه‌وته‌وه‌و داویانكرد كه ئه‌و بڕیاره بوه‌ستێنرێت و كاری پێنه‌كرێت، به‌ڵام دادگا ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌تكرده‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش كه زانكۆی UCLA ی ئه‌نجامیداوه، زیاترله 100 هه‌زار هاوڕه‌گه‌ز هه‌ن له‌ژن و پیاو كه له‌كالیفۆرنیا ده‌ژین و نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌نیازن له‌ماوه‌ی 3 ساڵی داهاتوودا پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی ئه‌نجامبده‌ن.